سەیرکراوە: (1.2K)
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی دوو و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەک رەوانەی بەغدا دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەینێ سێشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
دەشڵێت: هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
