سەیرکراوە: (1.6K)
بەسەرپەرشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لیژنەی کاری خۆبەخشی لە وەزارەتی دارایی دەستپێشخەریی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی، لیژنەی ناوەندی بۆ کاری خۆبەخشی لە وەزارەتی دارایی بە بەشداری لیژنەی لاوەکی کاری خۆبەخشی لە دەستەی گشتیی گومرگ، دەستیان کرد بە ئامادەکردن و دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی تەواو بۆ دابەشکردنی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەو کەسانەی داهاتیان سنووردارە.
باسی لەوەشکردووە، سەبەتە خۆراکییەکان کەرەستەی سەرەکی و پێویستییەکانی رۆژانە لە خواردن لە خۆدەگرن.
