سەیرکراوە: (983)
هەڵبژارتنی سەرۆک کۆمار لە کارنامەکەدا نییە. پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی ژمارە 11ی بڵاوكردەوە كە تەنیا یەك تەوەر لەخۆ دەگرێت و ئەویش دەنگدانە بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەكان. ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوبات، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی ژمارە 11ی وەرزی یەكەمی خولی شەشەمی بڵاوكردەوە و كە تەنیا یەك بڕگە لەخۆ دەگرێت ئەویش دەنگدانە بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكان. ماوەی چەند هەفتەیەكە عێراق كەوتووەتە بۆشایی دەستووری چونكە دەبووایە لە دانیشتنی دووەم سەرۆك کۆمار بێتە هەڵبژاردن كەچی تا ئێستە لەمەدا سەركەوتوو نەبووە. پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 20ی لیژنەی هەمیشەیی هەیە، دیاركردنی سەرۆك و جێگری سەرۆك و بڕیاردەرانی ئەو لیژنانە لە پەرلەمان بە تەوافووقی سیاسی لایەنەكان دەبێت.
