هەینی. ئازار 6th, 2026

سەردانی قائانی بۆ بەغدا ئاشکرا بوو

سەیرکراوە: (718)

ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی ئاشكرای دەكات، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، بە نهێنی سەردانی عێراق كردووە بۆ كێشەكانی پێكهێنانی حكوومەت. ئەو ماڵپەڕە دووپاتی دەكاتەوە هەڵوێستی ئێران لەسەر ئەم بابەتە رۆشن نییە. ماڵپەڕی ئیرەم نیوز لە راپۆرتێكدا باس لە سەردانە نهێنییەكانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەكات و دەڵێ، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار سەردانی عێراقی كردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە لەسەر پێكهێنانی حكوومەت و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆ ببێتەوە. بە بڕوای ماڵپەڕەكە، هەوڵەكانی قائانی بۆ ئەوەیە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە پەرتەوازە نەبێت و نەكەوێتە بەر گوشاری ئەمەریكا. لە راپۆرتەكەدا باس لەوەیش كراوە ئێران هەڵوێستی رۆشن نییە لەسەر ئەو دۆسیەیە، لەوانەیە هۆكارەكە ئەوە بێت چاوەڕێی ئەنجامی دانوستاندنەكەی بكات لەگەڵ ئەمەریكا. دوای قاسم سلێمانی، ئیسماعیل قائانی بەرپرسی دۆسیەی عێراقە لە سوپای پاسدارانی ئێران و هەر ئەویش رێنوێنی لایەنەكانی سەربە ئێران دەكات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 995 📊 Click Here