هەینی. ئازار 6th, 2026

کێشەی هاووڵاتییە عێراقییە گیرخواردووەکانی دوبەی چارەسەر بوو

سەیرکراوە: (68)

پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە ئیماران گیریان خواردبوو لە ڕێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لێدەکات سەردانی کونسوڵخانەی عێراق لە دوبەی بکەن.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵآویکردەوە، پەیوەندی کرد بە عیماد عەزاوی، کونسوڵی گشتی عێراق لە دوبەی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەیان هاووڵاتی کە لە (دوبەی) بە هۆی نەمانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردووە، کونسوڵی عێراقیش پەیوەندی کردووە بە (سەفارەتی عێراق لە سعودیە) و “سەفارەتی عێراق”یش پەیوەندی کردوە بە (وەزارەتی دەرەوەی سعودیە) بۆ پێدانی (ڤیزە) بەو هاووڵاتییانەی کە لە (ئیمارات) گیریان خواردووە، بۆ ئەوەی بە رێگەی (وشکانی) بچنە سعودیەو لەویشەوە بۆ عێراق بگەڕێنەوە.

د. موسەننا ئەمین، باسی لەوەشکردووە، ماوەی دوو ڕۆژە لە پەیوەندیدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دەیان هاووڵاتی کە بە (ڤیزە) چوونەتە ئەو وڵاتە بە هۆکاری (نەخۆشی و گەشتیاری و بازرگانی) ئێستا لە (ئیمارات)ن و پێویستیان بە گەڕانەوە هەیە بۆ عێراق، لەبەر نەمانی (گەشتی ئاسمانی) پێویستە (خاکی سعودیە) بەکاربهێنن.

دەشڵێت: لێرەوە پێیان ڕادەگەیەنین سەردانی (کوسوڵی گشتی عێراق) بکەن لە (دوبەی) بۆ ئەوەی ناو و پاسپۆرتەکانی خۆیان پیشکەش بکەن تا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت بۆ وەرگرتنی (ڤیزە).

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 58 📊 Click Here