دووشەممە. ئازار 9th, 2026

قوباد تاڵەبانی داوایەک لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی هەولێر دەکات

سەیرکراوە: (30)

قوباد تاڵەبانی داوایەکی لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی هەولێر کرد و رایگەیاند، پێگە و قسەڕۆیشتوویی خۆیان بەکاربهێنن بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە یەکێتی. قوباد تاڵەبانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا بڵاوی کردەوە، هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە رۆڵی خێریان بینیوە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و هەروەها هاندان و رێنیشاندانی کۆمەڵگا بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی دروست، هەڵوێستێک کە لە بەرژەوەندی و خێری گشتیدا بێت، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆڵەکەکانی پاراستنی کۆمەڵگەی کوردستانن. ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری ژمارەیەک لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی شاری هەولێری خۆشەویست، بۆم روونکردنەوە کە بۆچی لەم هەڵبژاردنەدا لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە کە پێگەی یەکێتی لە بەغدا بەهێزتر بکرێت، داواشم لێکردن پێگە و قسەڕۆیشتوویی خۆیان بەکاربهێنن بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە یەکێتییەکی بەهێز و پشبەستوو بە دەنگی خەڵک باشتر دەتوانێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا چارەسەر بکات و داکۆکی لە مافە رەوا و دەستورییەکانمان بکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,797 📊 Click Here