سەیرکراوە: (155)
– هەواڵەکان پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پارێزگاری کەرکوک هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، نها بەدواداچونەکانی دەستپێکرد و بۆی دەرکەوت دوورە لەراستییەوە. لە سنوری کەرکوکەوە بڵاوکرایەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەوڵی تیرۆرکردنی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دراوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بۆ راستی رووداوەکە بەدواداچونەکانی دەستپێکرد. بەپێی بەدواداچوونەکان، لەزاری سەرچاوەیەکی باڵایی نێو یەکێتییەوە زانیویەتی، کە هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگاری کەرکوک دوورە لەراستییەوە. نها بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی کرد بە مامۆستا جیهان ئیبراهیم، جێگری رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ناوبراو رایگەیاند \”شۆکم بەو هەواڵە، ئاگاداری رووداوی لەو شێوەیە نییم\”.