پێنجشەممە. ئازار 12th, 2026

عێراق بڕێكی زۆر پارەی بلۆككراوی سەردەمی سەدامی وەرگرتەوە

سەیرکراوە: (11)

سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، کە سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەی زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار (نزیکەی 12.5 ملیار دیناری عێراقی) لەو پارانەی کە لە بانکی یونیکردیت (UniCredit) لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بلۆک کرابون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پارانە بەهۆی گرێبەستی وەزارەتەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئیتالییەکان، کە پێش ساڵی 2003 ئەنجام درابوون بە دەستهاتبوون ، لە بانکەکانی ئیتاڵیا دانرابوون.

ئاشكراشی كردووە، ئەم پارانە لە ساڵی 1999ـەوە لەژێر ڕێکارە یاساییەكاندا بوون، دواجار حکومەتی عێراق توانی بە دەستی بهێنێتەوە.

دەشڵێت: پارەکە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئیتالیا و ڤاتیکان و بڕیاریشە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی ناوخۆی عێراق بکرێت

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 2,848 📊 Click Here