یەکشەممە. ئازار 15th, 2026

عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند

سەیرکراوە: (1)

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی ئێستای عێراق لەخۆدەگرێت، كۆبوونەوەو هەڵوێستی فەرمی خۆیان سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە ڕاگەیاند لە بەیاننامەیەكدا کە دوقای کۆبونەوەکە بۆ ڕای گشتیان بەیان کرد هاوپەیمانییەكە چەند خاڵێكی سەرەكی وەک ستراتیژی دەوڵەت خستە ڕو: بەتوندی ئیدانەی هەر هێرشێك دەكەن كە سەروەریی عێراقی كردبێتە ئامانج و جەخت دەكەنەوە كە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەكان. هەروەها هاوپەیمانییەكە بەكارهێنانی خاك، ئاو و ئاسمانی عێراق بۆ هەر كردەوەیەكی دوژمنكارانە دژی وڵاتانی دراوسێ رەت کردەوەو وهەڕەشەی لێپێچینەوەی یاسایی لەو لایەنانە دەكات كە ئەم سەرپێچییە دەكەن. ئاماژەیان بەوەشکردوە، پاڵپشتی تەواوی هێزە چەكدارەكان دەكەن بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە هەر لایەنێك كە بیەوێت خاكی عێراق بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی ناوچەكە بەكاربهێنێت. هاوكات داوا لە وڵاتانی زلهێز دەكەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئارامكردنەوەی ناوچەكە و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان هەڵبگرن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 277 📊 Click Here