پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

باندێکی دزیکردن لە مزگەوت و قاسەی گەراجی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

سەیرکراوە: (20)

چوار کەس بە تۆمەتی دزی کردن لە سندوقی خێری مزگەوت و بڕینی قاسەی گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەش دانیان بە تاوەکەدا ناوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجەوە توانرا چوار تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەناوەکانی (م. ح. ر) تەمەن 18ساڵ، (ا. و. ع) تەمەن 16 ساڵ، (ع. س. ج) تەمەن 16 ساڵ و (ع. م. ع) تەمەن 13 ساڵ دەستگیربکرێن کە هەستابون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە مزگەوتێک لە ناوشاری هەڵەبجەدا و قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبیل و بردنی پارەکانی ناویان.

دەشڵێت: تیمەکانیان لەماوەیەکی کەمدا توانیان تۆمەتباران بدۆزنەوەو دیاریان بکەن و بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن، کە دوو تۆمەتباریان چەندین پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە.

ئەوەشی وتووە: تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانە کەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەمادەی یاسایی 443ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 2,506 📊 Click Here