هەینی. نیسان 10th, 2026

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر ئاگربەست ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (117)

ئێران کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتی ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، پێشنیازەکەی پاکستانیان بۆ ڕاگرتنی جەنگ بەدەست گەیشتووە و پێداچوونەوەی بۆ دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرووی هورمز لە بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتی ناکرێتەوە و تارانیش دانانی خشتەی کاتی یاخود سەپاندنی گوشار بۆ بڕیاردان لەسەر ڕاگرتنی جەنگ قبوڵ ناکات.

ئەم هەڵوێستەی تاران لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە ئێران و ئەمریکا نەخشەڕێیەکیان بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەدەستگەیشتووە و پێدەچێت ئەمڕۆ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ببێتە هۆی کردنەوەی گەرووی هورمز.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاکستان نەخشەڕییەکەی ئامادەکردووە و دوێنێ شەو ڕادەستی ئێران و ئەمریکای کردووە کە لە دوو قۆناغ پێکهاتووە، یەکەمیان بە ئاگربەست دەستپێدەکات و دوای ئەویش ڕێککەوتنێکی گشتگیر دەکرێت.

ئاماژەشیداوە بەوەی دەبێت ئەمڕۆ دەست بەجێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی چوارشەممە، ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن دایناوە بۆ ئێران.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,074 📊 Click Here