درۆن و بودجە حکومەتی ئیتیحادی لە ئاست میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان و نیەتی شەڕەنگێزیان دەستەوەستان و بێ ئیرادەیە، بەڵام لە ئاست هەرێمی کوردستان و خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم سڵ لە هیچ ناکاتەوە و دوودڵ نیە. ئەو دۆخە پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیەی میلیشیاکانی سەربە ئێران و بەرەی بە ناو “ مقاوەمە” لە سەرتاسەری عێراق دروستیان کردووە، ئاماژەیەکی باشی لێناخوێندرێتەوە و هێمای وڵاتێکی ئاڵۆز و بێ سیادەو بێ سەرووبەری لێ دەخوێندرێتەوە، ریشی دەسەڵاتدارانی لە دەست لایەنی دەرەکیە. پەلاماردان و هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکاو پێشمەرگەو هەولێری پایتەخت، ئاماژەیەکی ترسناکی نیەتی خراپی میلیشیا شیعەکانە. ئەم هێرشە درۆنیانە ختوکەدانی هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆ تێوەگلانیان لە شەڕوپێکدادانێک، جگەلە گرژی و ماڵوێرانی و تێکچڕژان و تێکچوونی دۆخی ئاسایش، هیچ ئاماژەیەکی دڵخۆشکەری لێ بەدی ناکرێت.
سەیرکراوە: (15)
