پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

مەرجی مالیکی بۆ کشانەوە، کێشە بۆ سوودانی دروست دەکات

سەیرکراوە: (42)

بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە و سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە مالیکی بە مەرجی کاندیدنەکردنی سوودانی، لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاشکرای کرد کە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەیە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە، ئەمەش لە بەرامبەر کاندیدنەکردنەوەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکە.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندووە: “مالیکی مەرجی ئەوەشی داناوە کە هیچ کەسایەتییەک ڕانەسپێردرێت کە پێشتر لە حکومەتەکانی پێشوودا پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەبووبێت”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر.

وتیشی: “چەند ناوێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیار کراون، بەڵام تا ئێستا هیچ کاندیدێک یەکلا نەکراوەتەوە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی مالیکی دەکات و بەدوای ناوی جێگرەوەدا دەگەڕێت”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە “سەرکردەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵیان دەبێت لە هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیران”، هەرچەندە ڕەنگە ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلانەکرێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 2,651 📊 Click Here