پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی دیاریکرد

سەیرکراوە: (44)

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن و هەموارکراوی تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.

یەکەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی ‘نیشتمانی’

خولی یەکەم: لە 14-5-2026، دەستپێدەکات تا 25-5-2026 بەردەوام دەبێت.

خولی دووەم: لە 15-6-2026 دەستپێدەکات تا 30-6-2026 بەردەوام دەبێت.

دووەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە

خولی یەکەم: لە 14-6-2026 دەستپێدەکات تا 8-7-2026 بەردەوام دەبێت.

خولی دووەم: لە 11-8-2026 دەستپێدەکات تا 27-8-2026 بەردەوام دەبێت.

سێیەم: تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی 9 و 12

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکردووە کە کارگێڕی قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی رۆژانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم، بەو مەرجەی لە دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکان بێت و ماوەی تاقیکردنەوەکان لە چوار بۆ پێنج رۆژ تێنەپەڕێت.

چوارەم: تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەکان

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە 9-5-2026 دەستپێدەکات تا 20-5-2026 کۆتایی پێ دێت.

ئەوەشی وتووە: ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان تەواو نەکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن، هەروەها رۆژانی شەممە بە رۆژی تاقیکردنەوە ئەژمار دەکرێت.، سەبارەت بە پۆلە ناکۆتاکان، دواتر رێکەوتی تاقیکردنەوەکانیان لەلایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,404 📊 Click Here