پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

ئامێدی: ڕۆحی پاکی مام جەلال هەمیشە لەگەڵمانە

سەیرکراوە: (26)

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی گەشتەکەیدا بۆ سلێمانی سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد و پەیامێکی لە دەفتەری یاداشتی مەزارەکەدا نووسی.

کە ئەمە دەقەکەیەتی؛

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

مام، باوک، مامۆستا، سەرکردە و ئیلهامبەخش، مام جەلالی ئازیز؛ ڕۆحی پاکت هەمیشە لەگەڵمانە و سەردانی شوێنی جەستەی پاکت دەکەین مام جەلال. دەمەوێت پێت ڕابگەیەنم کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی پێ بەخشیم بۆ ئەوەی ببمە سەرۆک کۆمار، دڵنیاشم کە ئێوە بەم ڕووداوە دڵخۆشن. لە خوای گەورە داواکارم هێز و ورەم پێ ببەخشێت و ڕۆحی ئێوە لەم ئەرکەدا هاوڕێم بێت، تاوەکو بتوانم بەشێک لەوەی کە ئێوە لە کاتی فەرمانڕەوایەتیدا دەتانکرد و ئەنجامتان دەدا، زیندوو بکەمەوە.

عێراق باشە و بە باشی دەمێنێتەوە، کوردستانیش هەر بە باشی دەمێنێتەوە؛ هەمیشە سەختی و ئاڵنگاری لە بەردەم عێراق و کوردستاندا هەبووە، بەڵام ئەو بنەما و پرەنسیپ و ڕێچکەیەی کە ئێوە لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکانی تری عێراق کێشاتان، وەک ڕێچکە و ڕێگای ئێمە بۆ تەواوکردنی ئەوەی نەخشەتان بۆ کێشابوو، دەمێنێتەوە.

ڕۆڵە و قوتابیتان

نزار ئامێدی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 2,145 📊 Click Here