دووشەممە. نیسان 20th, 2026

پارتێکی سیاسی گەورەی تورکیا لەبارەی بڕیارەکەی پەکەکە هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (9)

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند” دەرگەیەک بووەتەوە پێویستە سوودی لێ ببینین”، دەشڵێت” بڕیارەکەی رۆژی رابردووی پەکەکە مێژوویی بوو”. دووشەممە 27ی تشرینی یەکەم تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بڕیاری کشانەوەی پەکەکەی لە تورکیا بە “مێژوویی” ناوبرد و رایگەیاند، “بڕیاری ئاشتیمان تاهەتایەیە و کۆتایی نایەت”. وتیشی”ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت نموونەیەکی جوان پێشکێشی جیهان دەکەین”. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باکرهان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەرگەیەک بووەتەوە پێویستە سوودی لێ ببینین و ئەو بڕیارەی دوێنێ، هیوای 86 ملیۆن کەس بوو”. سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند” بە هیچ شێوەیەک واز لە ئاشتی ناهێنین با هەموو کەسێک ئەمە باش بزانێت و دەبێ هەموو لایەک بەرپرسیارێتی هەڵبگرن”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 104 📊 Click Here