پێنجشەممە. نیسان 23rd, 2026

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

سەیرکراوە: (56)

ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پلەی وەزیفی نوێ لە بودجەی ئەمساڵدا جێگیر دەكەن.

ئەنجوومەنی راژەی گشتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوایان كردووە ٨٣ هەزار پلەی وەزیفی نوێ لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٦دا جێگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دامەزراندنەکە تەواو کردووە.

فازڵ غەراوی، وتەبێژی ئەنجوومەنەکە، ڕوونی کردەوە، کە ئەم پلە وەزیفییانە چەندین توێژی گرنگ دەگرێتەوە، لەوانە, (یەکەمەکانی زانکۆکان، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان، کەسوکاری شەهیدان، دەرچووە کۆنەکان). هەروەها پشکی تایبەت بۆ کەمینەکان تەرخان کراوە، لە نێویاندا پێکهاتەکانی کاکەیی، ئێزیدی و نەتەوەکانی دیکە، لەگەڵ گرنگیدان بە دەرچووانی بەشە ئەندازیارییەکان.

ئەنجومەنی ڕاژە جەختی کردەوە، کە تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە تەواو کردووە. لە ڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە، کار بۆ ئەوە دەکرێت پڕۆسەکە بە “شەفافیەت و دادپەروەری” بەڕێوەبچێت و دوور بێت لە هەر دەستوەردانێکی سیاسی یان نایاسایی، تەنیا پشت بە سیستەمی خاڵبەندی و شایستەیی دەبەسترێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ ئەنجوومەنەكە بۆ تاوتوێ كردنی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی گشتی و ڕێكخستنەوەی ڕاژەی گشتی كۆبووەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 3,383 📊 Click Here