سەیرکراوە: (9)
هاووڵاتییەک لە سنووری شارۆچکەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە شاخ هەڵدێرا و بەهۆیەوە قاچێکی شکا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 10:40 پێش نیوەڕۆ ئاگادار کرانەوە کە هاوڵاتیەك لە شاخی گڵەزەردە”دەربەند” هەڵدێراوە قاچی شکاوە.
باسی لەوەشکردووە: تیمی بنکەی بەرگری شارستانی ڕانیە، بەسەرپەرشتی ڕائدی پۆلیس عەلی قادر، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان هێنایە خوارەوە تا بیگەیەنن بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی.
