پێنجشەممە. نیسان 23rd, 2026

وەزارەتی بازرگانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سەیرکراوە: (22)

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە 78 پێگە و سایلۆیان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دیاری کردووە و هۆشداریش دەداتە جوتیاران لە هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی گەنمی کۆن.

حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە، ڕایگەیاند، چەندین پێگەی نوێی گەورە لە پارێزگاکانی موسەنا و کەربەلا کراونەتەوە، کە توانای کۆگاکردنیان پتر لە 340 هەزار تۆنە، ئەمە جگە لە دروستکردنی چەندین کۆگای کاتی (بنکەر) لە نەینەوا و سەلاحەدین بۆ تەواوی ڕووبەرە چێنراوەکان.

کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە هۆشدارییەکی توندی دایە ئەو بازرگان و کەسانەی هەوڵ دەدەن گەنمی کۆن تێکەڵی بەرهەمی نوێی ئەمساڵ بکەن و جەختیشی لەوە کردەوە کە پشکنینە تاقیگەییەکان زۆر وردن و بە ئاسانی دەتوانن جیاوازی ڕادەی شێ و تووشبوونی مێرووەکان بدۆزنەوە.

گەرعاوی وتیشی: “هەرکەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە کە لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر دەستکاریکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو کارا کراون.

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنم، گەرعاوی ڕایگەیاند کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، بەردەوامی سەرما و بارانبارین، پرۆسەی دروێنە کەمێک دواکەوتووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی دەست پێ بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تەواوی تیمە تەکنیکی و کارگێڕییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم واڵا دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 2,832 📊 Click Here