پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

کارەساتێکی دیکە لە کەرکوک ڕوویدا و 10 کەس بوونە قوربانی

سەیرکراوە: (43)

کارەساتێکی دیکە لە کەرکوک ڕوویدا و 10 کەس بوونە قوربانی، كە كرێكارێكیان گیانی لەدەستداوە.

بەهۆی داڕمانی باڵەخانەکەیەوە لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک لە پشت بەرێوەبەرایەتی خۆراکی شارەکەوە و لە کاتی تێکردنی کۆنکرێتدا 9 كەس بریندار بوون و كەسێك گیانی لەدەستداوە.

تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکەدا چالاکن و توانیویانە چوار کرێکاری بریندار لەژێر داروپەردوودا رزگار بکەن و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکووک بکەن.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کردووە، کە ژمارەی بریندارەکان لەوانەیە زیاتر بێت، چونکە هەڵمەتەکانی رزگارکردن بەردەوامە.

ئەوەش لەدوای رووداوی هاتووچۆكەی دوێنێی شاری كەركوك دێت، كە بارهەڵگرێك خۆی بە 26 ئۆتۆمبێلدا كێشا و بەهۆیەوە 8 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 24 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 3,628 📊 Click Here