پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

وەزارەتی ناوخۆ داشکاندنی ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (28)

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو بڕیاریان بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانە دەرکرد کە بە فەرمى و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردووەتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە.

لە بڕیاری یەکەمدا هاتووە، “ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90) ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت”.

بڕیاری دووەمی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: “ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە وەردەگرن”.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، “ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى(90)نەوەت ڕۆژ بەرکار دەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکى مانەوە بە پێى ڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 3,155 📊 Click Here