پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

سەیرکراوە: (5)

نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرو 107 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 107 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 95 دۆلار و 93 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دیاری نەکراوە و ئاسۆی ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەش نادیارە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 2,363 📊 Click Here