سەیرکراوە: (8)
بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە کەرکوک بە بڕی هەزار 500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دەرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نوێی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکان لە کەرکووک دەرکرا، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، نرخی هەر ئەمپێرێک بە بڕی هەزار و 500 دینار کەمکراوەتەوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە باشتربوونی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی و دابینکردنی سووتەمەنی (گاز) بۆ خاوەن مۆلیدەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو کاریگەری هەبووە لەسەر تێچووەکان.
بەپێی زانیارییەکان، پێشتر بۆ هەر ئەمپێرێک مۆلیدە بڕی 11 هەزار و 500 دینار دانرابوو، بەڵام دواتر بە فشاری ئەنجومەنی پارێزگاو ئەندامانی ئەنجومەن، بەتایبەتی ئەندامە کوردەکان، توانرا بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی هەزار و 500 دینار کەم بکرێتەوە و هەر ئەمپێرێک لە 10 هەزار دیناردا جێگیر بکرێت.
