پێنجشەممە. مارس 7th, 2026

خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

سەیرکراوە: (5)

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ و سبەی گۆڕانکاری لە بارودۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو. پێشبینی دەکرێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە نمە باران ببارێت، کە هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورە تریشقەی کورتخایەن.

ڕوونیشیکردەوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە (٣ بۆ ٤) پلە نزم دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان (١٠ – ٢٠) کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات، بە تایبەت پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک لە هەندێک شوێندا، بۆیە پێویستە گەشتیاران و شۆفێران و ئەو کەسانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە ئاگادار بن.

سبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین و (١ بۆ ٢) پلەی دیکە نزم دەبنەوە. ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,140 📊 Click Here