پێنجشەممە. مارس 7th, 2026

سلێمانی؛ لە مانگێکدا نزیکەی 8 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی چاویان کردووە

سەیرکراوە: (9)

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 7,795 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆ بینراون چارەسەری پێوستیان بۆ ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتییەکەیان 7،795 کەس لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەکانی چاو بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەو مانگەدا 395 نەشتەرگەری گەورە و 266 نەشتەرگەری بچووک لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە.

هاوکات 3,172 پشکنینی پەستانی چاو و 676 ئۆ سی تی و 59 یاک لەیزەر و 213 پشکنینی گلێنە و 72 پشکنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.

بە پێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د. ئاسۆ 2,006 پشکنینی چاویلکە و 411 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 177 تیشک گیراوە و 510 پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 2,266 📊 Click Here