پێنجشەممە. مارس 7th, 2026

سوپای پاسداران: سوپای ئەمریکا نزیک بێتەوە هێرشی دەکەینە سەر

سەیرکراوە: (6)

سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە هێزی دەریایی ئەمریکا کە ئەگەر لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە، دەکرێنە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای خاتەم ئەلئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوپای ئەمریکا ئەگەر لە گەرووی هورمز نزیک بنەوە و ڕایگەیاند؛ پێشتر جەختمان کردووەتەوە کە هێزەکانمان سەرپەرشتی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکەن و دەبێت بۆ هاتووچۆکردن پێیدا مۆڵەت لە ئێمە وەربگیرێت.

ڕاشیگەیاند “هۆشداری دەدەینە هەر هێزێک و بەتایبەتیش سوپای ئەمریکا کە ئەگەر لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە”.

جەختیشیکردەوە کە “دەبێت کەشتییەکانی بازرگانی و گواستنەوەی نەوت لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیاندا هەماهەنگی لەگەڵ ئێمەدا بکەن”.

بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا ڕاشیگەیاند، “بە هەموو هێزی خۆمانەوە ئاسایشی گەرووی هورمز دەپارێزین و بەڕێوەشی دەبەین”.

سەرلەنوێ هۆشداری دا لەوەی “هەر کارێکی دوژمنکارانەی ئەمریکا دەبێتە هۆی پشێوی دۆخی ئێستا و ئاسایشی کەشتییەکانیش دەخاتە مەترسییەوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,140 📊 Click Here