پێنجشەممە. مارس 14th, 2026

نەخۆشێکی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی چارەسەری بۆ کرا

سەیرکراوە: (21)

نەخۆشێکی باشووری عێراق کە توشبووی تای خوێن بەربوون بوو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری بۆکراو بەتەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

تەندروستی سلێمانی بڵآویکردەوە: 10 رۆژ پێش ئێستا نەخۆشێکی تەمەن 23 ساڵ لە پارێزگای واسط ی باشووری عێراقەوە سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد بەهۆی هەبوونی ئازارێکی زۆری جەستە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کە نیشانەکانی تای خوێن بەربوونن و پێش ماوەیەک کەسێکی نزیکی هەمان نەخۆش بەهۆی تای خوێن بەربوونەوە لە باشووری عێراق گیانی لەدەستدابوو.

دەشڵێت: لەگەڵ داخڵبوونی نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی شار نموونەی پشکنینی لێوەرگیرا و رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا کرا، لەدوای دەرچوونی ئەنجامەکە دەرکەوت نەخۆشەکە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێن بەربوونە و لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لەنەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری دەستکرا بە چارەسەری پێویست و پێش ئەوەی حاڵەتەک بگاتە خوێن بەربوون هەموو رێککارە تەندروستییەکانی بۆ کرا و لەماوەی هەفتەی ڕابردوو چارەسەری پزیشکی بۆدانراو چاودێری وردی چارەخوازەکە کرا، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 2,351 📊 Click Here