سەیرکراوە: (34)
پڕۆژەی پارتی جێگیرکرا. دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رای گەیاند، پڕۆژەی پارتی لەناو بەرنامەی حكوومەتی نوێی عێراق جێگیر كراوە. د.شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پارتی پڕۆژەی خۆی داوەتە حكوومەتی نوێی عێراق و دواتر بڵاوی دەكەینەوە كە پابەند بوون بە دەستوورە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق و باسی مادەی 140یش كراوە. ڕوونیشی كردەوە كە پڕۆژە هەیە لای پارتییەوە كە چۆن سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق پابەندی دەستوور دەبێت، ئەوانەیش لەناو كارنامەی نوێی حكوومەت جێگیر كراوە.
