عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌یه‌كه‌م په‌یامیدا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، “به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی شكۆمه‌ندی وڵات و به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان له گه‌شه‌پێدان و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی شكۆمهندان”. عه‌لی زه‌یدی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، “سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ پێدانی متمانه‌یان به حكومه‌ت، له هه‌ڵوێستێكدا كه به‌رجه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و گیانی هاوبه‌شی و به‌رپرسیارێتی ده‌كات”. راشیگه‌یاندوه، “ئه‌م متمانه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره و به‌ڵێنێك له به‌رده‌م گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی شكۆمه‌ندی وڵات و به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان له گه‌شه‌پێدان و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه”. له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ندكرا و ده‌نگ له‌سه‌ر 14 كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان درا، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی ماونه‌ته‌وه بڕیاره له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
سەیرکراوە: (32)
