کوردستان پرێس – بەغدا
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا، کە تێیدا سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرکردەی هێزە سیاسییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان ئامادەی بوون، دەنگی بە کارنامە و پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دا.
لەم دانیشتنەدا زۆرینەی وەزیرەکان متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا، کە دیارترینیان بریتین لە:
فوئاد حوسێن: وەزیری دەرەوە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
خالید شوانی: وەزیری داد (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).
سروە عەبدولواحید: وەزیری ژینگە (نەوەی نوێ).
باسم محەمەد خزەیر: وەزیری نەوت.
فالح ساری: وەزیری دارایی.
عەبدولکەریم عەبتان: وەزیری پەروەردە.
عەلی سەعد وهەیب: وەزیری کارەبا.
سەرەڕای پەسندکردنی زۆرینەی کابینەکە، بەڵام بەهۆی بوونی ناکۆکی سیاسی و یەکلانەبوونەوەی کاندیدەکان، دەنگدان لەسەر چەند پۆستێکی وەزاری بۆ دوای پشووەکانی جەژن دواخرا. بەم هەنگاوە، حکومەتەکەی عەلی زەیدی بە فەرمی متمانەی وەرگرت و دەستبەکار دەبێت.
#kurdistanpress
