یەکشەممە. مارس 17th, 2026

پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەقەی تێکەوت

سەیرکراوە: (7)

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، جارێ هیچ شتێك روون نییە، ئەوەی زانیارییە و هەیە كە شیعە لەناو خۆیاندا لە گفتوگۆ بەردەوامن و كێشەیان هەیە. فەرهاد ئەترووشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئایار، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەوەی زانیاری هەیە نزیكەی 30 كەس لە پەرلەمانی عێراق دەچنە حەج و ئەو ژمارانەی تر كە بڵاو دەكرێنەوە راست نیە. ئەترووشی باسی لەوە كرد كە جارێ هیچ شتێك روون نییە، ئەوەی زانیارییە و هەیە كە شیعە لەناو خۆیاندا لە گفتوگۆ بەردەوامن و كێشەیان هەیە تەنانەت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراقیش. باسی لەوە كرد كە لە پەرلەمانی عێراق باسی پێكهێنانی حكوومەت نەكراوە، بەڵام لیژنەیەك پێكهاتووە كە نوێنەری پارتی و یەكێتی و یەكگرتووی تێدایە و ئەوانە گفتوگۆ لەسەر داخوازی كورد دەكەن

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 201 📊 Click Here