سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە

سەیرکراوە: (23)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاراستنی ماف، شکۆ و ههبوونى ئاشتيیانەی کریستیان و پێکهاتە ئاینییەکان لە زێدى باوباپیرانیاندا، هەمیشە به ئەرکی سەرشانی ئێمە دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شهرهفمهند بووم به ديدارى ئهمڕۆم لەگەڵ جەنابی پاپا لیۆی چواردە لە ڤاتیکان.

وتیشی: “دووپاتم کردەوە کە کریستیان و سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی ديکه، نهک ههر بەشێکی دانەبڕاو نين لە مێژوو و ناسنامەی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بەردەوامیشن لە داڕشتنی دواڕۆژهکهى”.

ڕاشیگەیابد “بۆ جەنابیانم دووپات کردەوە کە پاراستنی ماف، شکۆ و ههبوونى ئاشتيیانەيان لە زێدى باوباپیرانیاندا، هەمیشە به ئەرکی سەرشانی ئێمە دەمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێزانینی قووڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ سەرکردایەتیی ڕۆحیی ڤاتیکان و ڕۆڵى گرنگی لە برەودان بە دیالۆگ و پێکەوەژیان لە سەرانسەری جیهاندا.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “هەروەها بە پێزانینەوە يادى سەردانە مێژووییيەکەی کۆچکردوو (پاپا فرانسیس)م بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و جەنابی پاپام بانگهێشت کرد بۆ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 2,864 📊 Click Here