سەیرکراوە: (18)
لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە سەرەتای هەفتەدا، نرخی نەوتی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 111 دۆلار و 10 سەنت بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 103 دۆلار و هەشت سەنت بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە هێشتا ئاسۆکانی رێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نادیاری ماوەتەوە و گەرووی هورمز داخراوە، هەردوولا بەردەوامن لەسەر هەڕەشەکانیان لە یەکتری.









Leave a Reply