كۆمەڵ: پێویستە یەكێتی و پارتی قوربانی بۆ خەڵك بدەن

سەیرکراوە: (18)

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ لای پارتە سیاسیەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت “دوای جەژن سەردانی هەڵوێست و یەکگرتوو دەکەین”.

محەمەد حەکیم، تەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند “دوای جەژن کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بەردەوام دەبێت و لەبەرنامەماندایە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ڕەوتی هەڵوێست کۆببینەوە”.

وتیشی “تەوەری گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن جیاواز دەبێت لەو پرسانەی کە لەگەڵ لایەنە دەسەڵاتدارەکان گفتوگۆمان لەسەر کردووە، لەگەڵ ئەوان زیاتر باس لە کاری هاوبەش و پێکەوەیی و جەختکردنەوە لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکەن”.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی، محەحمەد حەکیم وتی “بە هەردوو لایانەکەمان ڕاگەیاندووە پێویستە قوربانی بدەن و لە پێناو خەڵکدا واز لە بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان بهێنن و پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک بکەن و لانی کەم مووچەکانیان دابین بکەن”.

هەفتەی پێشوو شاندی کۆمەڵ لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و پرسی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێ کرد و دوێنێ یەک شەممەش سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد و پێکەوە تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و “لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکانیان” کرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 2,334 📊 Click Here