بە بڕیاری بەڕێوەبەری شارەدێی خورماڵ و لیژنەی سووتەمەنی شارەدێکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاسایی بوونەوەی غازی ماڵان، بڕیاردرا هەشت نان بکرێتەوە بە هەزار دینار و هەر نانەوایەکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
بەپێی نووسراوێک کە واژووی هەریەکە لە فەرەیدون مەحمود رەسووڵ، بەڕێوەبەری شارەدێی خورماڵ و لیژنەکانی سووتەمەنی و ئابووری، تیایدا هاتووە: هاووڵاتیانی سنووری شارەدێی خورماڵ ئاگادار دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی خورماڵ و لیژنەی سوتەمەنی و لیژنەی ئابووری لەبەرئەوەی لە ئێستادا بڕی غازی پێویست بۆ نانەواکان دابین کراوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان بڕیارماندا نرخى هەشت نان بکڕێتەوە بە هەزار دینار، هەر وەک پێش قەیرانی کە می غاز.
ئەوەشی وتووە: هەر نانەواخانەیەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و هەروەها لە کاتی بەردەوام بوونی داخستنی نانەواکان لە ڕێگەی داواکاری گشتیەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەین.











Leave a Reply