وەزارەتی پێشمەرگە: ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (34)

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و ڕۆژی پێنجشەممە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,860 📊 Click Here