مەسرور بارزانی: پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە

سەیرکراوە: (109)

مەسرور بارزانی و عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پێستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، داوای پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 1,092 📊 Click Here