ئەمڕۆ دووشەممە، پەیجی فەرمی ئیسرائیل کە بە زمانی عەرەبی بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە، قەبارەی زیانەکانی ئێرانی لە شەڕەکەی ئەمدواییە ڕاگەیاند.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و ئێران بەنێوەندگیری پاکستان لەسەر واژۆکردنی یاداشتێک ڕێککەوتن کە بڕیارە دواتر ببێتە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولا.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکە، زیانەکانی ئێرانی لە شەڕەکەدا بەم شێوەیە نووسیوە هەرچەندە زۆربەی لەلایەن تارانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە؛
کوژرانی 400 جەنەراڵ و عەمامەبەسەر
4500 کوژراو
90 هەزار بریندار
خاپووکردنی 125 هەزار دامەزراوەی سەربازی، مەدەنی و بازرگانی
زیانی 350 ملیار دۆلار
بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی نەما
یۆرانیۆمی پیتێنراو نەما
ئاوی خواردنەوەو کارەبا و دەرمان نییە
داڕمانی مێژوویی بەهای دراوی ئێرانی
40 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژارییەوە
بەڵێنی دەستوەرنەدان لەکاروباری وڵاتانی عەرەبی
بەڵێنی هاوکارینەکردنی دارایی گروپە چەکدارییەکان
کوژرانی ڕێبەری یەکەم
شێواندن و کەمئەندامبوونی ڕێبەری دووەم (کەمەبەست سلێی موجتەبا خامنەییە)
سەرچاوە ئیسرائیلییەکە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئامارەکانیشەوە نووسیویەتی، دوای ئەمانە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەژێر داروپەردوودا دێتە دەرەوە و دەڵێت: “ئێران سەرکەوت!!”.












Leave a Reply