سەیرکراوە: (101)
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران دەکات و ڕایگەیاند، “هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی باشەوە کاربکەن بەرەو جێبەجێکردنی”.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانیم سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم.
وتیشی: “هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی باشەوە کاربکەن بەرەو جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایش و خۆشگوزەرانی”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ڕۆڵیان هەبوو لە ئاسانکاری و پاڵپشتیکردنی ئەم دەستکەوتە”.












Leave a Reply