وەزیری خوێندنی باڵا لەسەر دۆسیەكەی عەبدولـلەتیف ئەحمەد هاتەدەنگ

سەیرکراوە: (8)

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، متمانەمان بەو لیژنە هەیە لەسەر د. عەبدولـلەتیف پێکهێندراوە.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، متمانەمان بەو لیژنە هەیە کە بۆ کەیسی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پێکهێندراوە و متمانەی تەواومان بە زانكۆی سلێمانی هەیە و متمانەی تەواومان بە دادپەروەروەری هەیە لەو پڕۆسەیەدا.

وتیشی، “هیوادارین دادپەروەری بەجۆرێك پەیڕەو بكرێت راستیەكان بۆ خەڵك ڕوون بكاتەوە و شكۆی زانكۆ و مامۆستا و خوێندكارانیش پارێزراو بێت”.

ڕاشیگەیاند، ناتوانم هیچ قسەیەك لەسەر ئەو دۆسیەیە بكەم تاكو هیچ ڕوونەدات و كاریگەری لەسەر ڕەوتی لێكۆڵینەوە هەبێت و كارەكان دادەنێین بۆ لیژنەكە، كە لیژنەیەكی پسپۆڕ و دادپەروەرن.

جەختیشی كردەوە، بە زووترین کات ئەنجامی كاری لیژنەكە رادەگەیەندرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 2,413 📊 Click Here