وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات لە زووترین کاتدا میوانداری بکەن بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر دواکەوتنت مووچەو کورتهێنان و قیرانی دارایی.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا بانگهێشت بکرێت بۆ خستنەڕووی دۆخی دارایی و ئابووری کە وڵات پیایدا تێپەڕ دەبێت، و خستنەڕووی دیارترین ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دارایی گشتی دەبنەوە لە سایەی گۆڕانکارییە هەرێمییەکانی ئێستادا.
ساری جەختی لەوەشکردوەتەوە کە داواکاری بانگهێشتکردنەکە لەسەر بنەمای پەرۆشی وەزارەتەکەی دێت بۆ خستنەڕووی وێنەیەکی وردی دۆخی دارایی و ئابووری لەبەردەم نوێنەرانی گەلدا، و ئەو ڕێوشوێنانەی کە وەزارەت دەیگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پابەندبوونە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت، و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی دارایی و کارگێڕی.
ئەم داوایەی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دوای ئەوە دێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و نە فرۆشتنی نەوتی عێراق، دابینیکردنی مووچەی مانگانە دووچاری کورتهێنانی گەورە بووەتەوە.












Leave a Reply