بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاسانکارییەکی نوێی بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیاند و لەمەودوا ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان لە سلێمانییەوە بگوازنەوە بۆ هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆی دیکەی هەرێمی کوردستان، پێویستیان بە “کۆدی نۆرەوەرگرتن” نابێت.
بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی خوازیارن کۆی گشتی مامەڵەی شۆفێرییەکانیان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ کۆدی نۆرەوەرگرتن مامەڵەکانیان بکەن.
ڕوونیشیکردەوە کە بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە کەسی داواکار پێویست ناکات لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (کۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردن) وەربگرێت، بەڵکو تەنیا لەڕێگەی نووسینی داواکارییەکەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەکەوە و هیچ ڕێکارێکی دیکەی پێویست نییە.
جەختیشیکردەوە کە کەسی داواکار دەتوانێت مامەڵە و مۆڵەتەکەی بەپێی خواستی خۆی بۆ بگوازرێتەوە.












Leave a Reply