دامەزراندنی گرێبەست لە وەزارەتێكی دیكەش ڕاگیرا

سەیرکراوە: (13)

دوابەدوای ڕاگرتنی دامەزراندنی گرێبەست بەشێوەی لەجیاتی دانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم هەمان بڕیاری بۆ وەزارەتی پەروەردەش دەركرد.

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە جیاتی دانانی لەسەر داهاتی ناوخۆ لە وەزارەتی پەروەردە ڕاگیرا.

حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا، كە بۆ وەزارەتی پەروەردەی ناردووە دەڵێت: دانانی مامۆستا و فەرمانبەر لە سەر داهاتی ناوخۆ لە وەزارەتی پەروەردە بە هەموو شێوەیەک ڕاگیراوە.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، دامەزراندن بە لەجیاتیدانان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، ڕاگیرا

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 1000 كەسی بە گرێبەست بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاندبوو بەشێوەی لەجیاتی دانان، بەلام دوێنی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیاری خۆی هەڵوەشاندندەوە و كارەكەی ڕاگرت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 250 Today: 1,869 📊 Click Here