عێراق دەروازەیەکی نوێی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە دەکاتەوە

سەیرکراوە: (9)

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پلانێکی ستراتیژی نوێی بۆ هەمەجۆرکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەی نەوت داناوە کە پشت بە تەنها بەندەری باشوور نابەستێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرھێنان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕێکی نوێی بۆری نەوت.

وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پاڵپشتی و بەهێزکردنی هەناردەی نەوتی عێراق و دروستکردنی دەروازەی نوێ جگە لە دەروازە سەرەکییەکەی باشوور، ئەمەش وا دەکات سیستەمی هەناردەکردن ئاسانتر بێت و بژاردەی زیاتری لەبەردەستدا بێت بۆ گەیشتن بە بازاڕەکانی جیهان.

بەپێی پلانەکە، پڕۆژەکە لە دوو ڕێڕەوی سەرەکی پێکدێت: 1. ڕێڕەوی یەکەم: بەسرە – حەدیسە – پێشابوور 2. ڕێڕەوی دووەم: حەدیسە – بانیاس

عەزیز ئاماژەی بەوەکردووە کە پێویستە میکانیزمی جێبەجێکردن خێرا بکرێت و گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانی کۆمپانیا جیهانییەکان کە بریتین لە UCC و TI CAPITAL و CHEVRON .

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و نوێنەرانی کۆمپانیاکانی نەوتی باکوور و نەوتی میسان و کۆمپانیای سۆمۆ ئامادە بوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,806 📊 Click Here