ڕاوێژکارێکی عەلی زەیدی هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (19)

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئابی 2026، ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حكوومەتی عێراق دانی بە بوونی قەیرانی داراییدا نا، بەڵام بە “کاتی”ی وەسف کرد. مەزهەر محەمەد ساڵح ڕای گەیاند، قەیرانەکە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوەیە، چونکە 85%ی نەوتی عێراق بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت و 90%ی بودجەش پشت بە نەوت دەبەستێت. دووپاتی کردەوە، مووچە بابەتێکی ئەخلاقی و نیشتیمانییە و حكوومەت بە هەموو ڕێگەیەک کار بۆ دابینکردنی دەکات. ئاماژەی بەوەش دا، حكوومەت مانگانە پابەندە بە دابینکردنی هەشت تریلیۆن دینار بۆ مووچەی 10 ملیۆن کەس.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 609 📊 Click Here