مووچە گەرەنتیکرا

سەیرکراوە: (26)

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دارایی عێراق دەگاتە 109 ترلیۆن دیناره و بەسە بۆ دابینکردنی موچەی 10 مانگ، ئەوەش جیا لە بونی زێڕ و داهاتی دیكه، دهشڵێت، موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینكراوه. مەسعود بەعێجی، ئەندامی لیژنەکەی دارایی پهرلهمانی عێراق به رۆژنامهی سهباح-ی راگهیاندوه، “ڕۆژی دوشەممە لیژنەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زهیدی کۆبوەوە، وەزیری دارایی فالح ئەلساری، و پارێزگاری بانکی ناوەندی نەزار ناسر حوسێن ئادهبون و “دۆخی دارایی باش و دڵخۆشکەرە”. ئاماژهی بهوهشكردوه، “پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کاتی کۆبونەوەکەدا جەختیکردەوە لەسەر بونی یەدەگێک بە بڕی 109 ترلیۆن لە خەزێنەدا، کە ئەوەش نزیکەی بۆ موچەی 10 مانگ بەسە، بێجگە لە بونی زێڕ و داهات”، جەختیشی لەوە کردەوە کە موچەکان بە تەواوی دابینکراون. بهگوێرهی وتهی ئهو پهرلهمانتاره، “تێگەیشتن لە نێوان لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیدا هەیە بۆ دانانی چارەسەر بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 514 📊 Click Here