ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، داوای لە میلیشیاكانی سەربە ئێران كردووە چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت نەكەن و لە هەمان كاتدا رووبەڕووی دەوڵەتیش نەبنەوە. شەوی رابردوو دووشەم 10ی ئاب، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران، لە سەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیای عێراقی بڵاو كراونەتەوە، قائانی لەگەڵ چەندان بەرپرسی سیاسی و تەناهی لە پێكهاتەی شیعە كۆبووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی شەفەق نیوز، بەرپرسی یەكێك لە میلیشیاكان پرسیاری لە هەڵوێستی ئێران كردووە لەبارەی دۆسیەی چەكدانانی میلیشیاكان، قائانی گوتوویەتی، ئێران لەم قۆناغەدا رەتی دەكاتەوە چەك دابنێن. لە هەمان كاتیشدا داوای لە میلیشیاكان كردووە رووبەڕووی دەوڵەت نەبنەوە ئەگەر هەوڵی دا بە هێز دەست بەسەر جبەخانەكانیاندا بگرێت، چونكە بە گوتەی قائانی ئەمە دەرگە بۆ تەنگژەیەكی ناوخۆی گەورە دەكاتەوە. لە كارنامەی حكوومەتدا هاتووە دەبێت میلیشیاكان چەك دابنێن، تا كۆتایی 30 ی ئەیلوولی داهاتوو وادەی پرۆسەكە دەبێت.
ئێران بۆ مێلیشیایەکانی عێراق چەک دامەنێن

سەیرکراوە:
(17)










Leave a Reply