مەزڵوم عەبدی: هاوسۆزی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی کوردستان ڕادەگەیەنین

سەیرکراوە: (6)

مەزڵوم عەبدی، هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی سەرکۆنە کرد.

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بە ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بە “کارێکی نائەخلاقی و ڕەتکراوە” ناو برد.

مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە، کە ئەم هێرشە پەلامارە بۆ سەر ئیرادەی خەڵکی هەرێم و بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 00:28 دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی ئاڕاستەی پیرمام کران. بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، ئامانجی درۆنەکان نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن بووە.

دهقی ڕاگهیهندراو:

ئێمە هاوسۆزیی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین و بە تووندی ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆک وەزیران سەرکۆنە دەکەین. ئەم ئامانجگرتنە کارێکی ڕەتکراوە و نائەخلاقییە و هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم و بۆ سەر بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,750 📊 Click Here