مەسرور بارزانی یەکەم پەیامی دوای هێرشەکەی سەر نووسینەگەکەی بڵاوکردەوە

سەیرکراوە: (7)

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هێرشە درۆنییەکەی ئێران بۆ سەر نووسینگە تایبەتەکەی، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنیی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج”.

سەرۆکی حکومەت دەڵێت: “بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان”.

وتیشی: “ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان”.

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاڕاستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە شارۆچکەی پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.

ڕاشیگەیاند، “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە”.

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: “ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 244 Today: 1,750 📊 Click Here