ئێران پەیامی کۆتایی بە عێراق گەیاند

سەیرکراوە: (24)

لە دووەم رۆژی سەردانەكەی بۆ عێراق، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كەربەلا رای گەیاند كە هەردوو گەلی عێراقی و ئێرانی رێگە بە رۆژئاوا نادەن چارەنووسیان دیاری بكەن و ببنە پاشكۆی چیڕۆك و گێرانەوەی خەڵكانی تر، قالیباف ئەو قسانەی لە رێوڕەسمی تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران كرد، كە دوو مانگ پێش ئێستە لە كەربەلا هاتبووە سازكردن. وەك ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، قالیباف زیاتر گوتی، هەر هەنگاوێكی دووژمنانی هەردوو وڵات بۆ لەیەكدوورخستنەوەمان، وای كردووە دوو هەنگاو بۆ لەیەكتر نزیكبوونەوە بنێین، ئێمە بەرنامەیەكی روونمان بە دەستە بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەردوو وڵات و بڕینی دەستی بیانی، بۆ دیاریكردنی چەند پڕۆژەیەك و باشكردنی ژیانی گەلی هەردوو وڵات. شایەنی باسە قالیباف لەو سەردانەیدا چاوی بە هەرچوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق كەوت، جیا لە بەرپرسانی باڵای تەناهی و سەركردە سیاسی و ئاینییەكانی شیعە و میلیشیاكان، سەرچاوەیەكی نزیك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژە دەكات كە گفتوگۆكانی قالیباف لە بەغدا، دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی عێراق و تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز و بابەتی قەرزەكانی ئێران لەسەر عێراق، كە تاران داوای دەكاتەوە، هەروەها هەڵمەتی داماڵینی چەكی میلیشیاكان و پلانی حكوومەتی عێراق بۆ هەڵكوتانە سەر شارۆكەی جەرف سەخری لەخۆ گرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 596 📊 Click Here